هەولێر-KDP.info- سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەرچووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە دامەزراندنی هەمیشەییان بۆ هەژمار دەكرێت.
ئەحمەد گەرمیانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە كە مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی و بڕیارەكەش لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە كراوە، بۆ ئەوەی كاروباری پێویستیان بۆ ئەنجام بدرێت.
گەرمیانی گوتیشی، هەر كاتێك ئەو مامۆستایانە بوونە هەمیشەیی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە خزمەتیان بۆ حیساب دەكرێت و بە هەمیشەیی هەژمار دەكرێن، چونكە حكوومەت بەو شێوەیە بڕیاری لێ داوە.
لە ماوەی ڕابردوودا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا كە سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی كە ماوەی چەند ساڵێكە گرێبەستن و تاوەكو ئێستاش چاوەڕێی ئەوەن بكرێنە هەمیشەیی.
بڵند ئیبراهیم