سه‌فه‌رى عه‌مره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه‌.. یه‌كه‌م گه‌شت ئه‌نجامدرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان یەكەمین گەشتی عەمرەكارانی كوردستانی راگەیاند، كە بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێكە بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیراوە.

وەزارەته‌كه‌ لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 21-3-2021 یەكەمین گەشتی عەمرەكانی كوردستان ئەنجامدرا كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێك راگیرا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، دوای جێبەجێكردنی رێكارە تەندروستیەكان یەكەمین گەشتی عەمرە بەرەبەیانی یەكشەممە 21-3-2021 كاتژمێر 4:00 بەیانی لە فرۆكەخانەی سلێمانی ئەنجامدرا و لە 24 عەمرەكار پێك هاتبو.

حكومەتی سعودیە لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرەتای مانگی ئازارەوە پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات بۆ گەشتی عەمرە راگرت، و رێگری كرد لە بەڕێوەچونی مەراسیمەكە بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵاتەكەش وەك رێكارێكی خۆپارێزی و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی.