وتاربێژه‌كه‌ی داعش له‌ مه‌خمور ده‌ستگیركرا

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق رایگه‌یاند: وتاربێژ و به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له‌ قه‌زای مه‌خموری سه‌ربه‌ شاری موسڵ ده‌ستگیركرا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌یه‌كی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ فیرقه‌ی 14 به‌ هاوكاریی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی لیوای 59 بانگبێژ و وتاربێژ و به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشیان له‌ شاری موسڵ ده‌ستگیركردوه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وتاربێژه‌كه‌ی داعش له‌ بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی هه‌واڵگری له‌ ناوچه‌ی سه‌لاحیه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای مه‌خموری سه‌ربه‌ شاری موسڵ. هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق ئاشكرایشكردوه‌ كه‌ وتاربێژه‌كه‌ی داعش یه‌كێك بووه‌ له‌و داواكراوانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ كردوه‌.