هەولێر-KDP.info- جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێ و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردنی ده‌ستوور رایگه‌یاند: "هه‌رچی بۆ خه‌ڵكی عێراق باش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونه و له‌باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور پێیوایه له‌م ده‌ستووره‌ی ئێستای عێراق باشتر نانووسرێت و پێویسته ره‌چاوی ته‌وافوق و مافه‌كانی كورد بكرێت، هه‌ر پێشهات و گۆڕانكارییه‌كیش بێته پێشه‌وه دیراسه‌ی ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش گووتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین".