داعش چه‌ند جوتیارێك ده‌ڕفێنێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌


به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر گوندی حلێوەو سێ جوتیاری دانیشتوی گوندی حلێوەی بچووكیان رفاندووە.

میحوەرەی باکوری حەشدی شەعبی لەبڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوێنێ یەکشەممە سێ جوتیار لە گوندی حلێوەی سەر بە قەزای دوزخورماتو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون و دواتر پەیوەندییان بە خێزانەکانیان کردوە و وتویانە لەلایەن داعش رفێندراون.

باسه‌ له‌وه‌شكراوه‌، هەرسێ جوتیارەکە لەپێکهاتەی نەتەوەی عەرەبن و دوێنێ بۆ کاروباری خۆیان سەردانی کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان لەگوندی حلێوە کردوە.

دوێنێش شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردودا، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ 133 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌كانی چه‌كداری داعش له‌ چیاكانی قه‌ره‌چوغی سنوری قه‌زای مه‌خمور ئه‌نجامداوه‌.