وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات لە بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ئه‌مڕۆ به‌ میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، ڕێژه‌ی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا زۆر زیادیكردووه‌ و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕێژه‌ی توشبون گه‌یشتووه‌ته‌ 10.3%ـی ئه‌وانه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێ".

د. سامان به‌رزنجی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئه‌و ڕێژه‌ی تۆماركراوه‌ دوو هێندی ڕێژه‌ی سنورداری تووشبوونه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ 5% زیاتر نه‌بێت."

وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی توشبووان زۆر زیاتریش بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا پشووه‌ و زۆربه‌ی تاقیگه‌ و كلینیكه‌ تایبه‌ته‌كان نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا فریاكه‌وتن و سه‌نته‌ره‌كان هه‌یه‌".

جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌،‌نیگه‌رانن له‌وه‌ی پابه‌ندبوون به‌ بڕیاره‌كان په‌یڕه‌و ناكرێت و به‌بێ ماسك و قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن، هۆی خێراتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بێت.