دیجیتاڵ میدیای سپێده
به هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌مپی كۆكس بازاڕ له به‌نگلادیش كه په‌نابه‌رانی مسوڵمانانى میانمارى تێدا ده‌مێننه‌وه، لانیكه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌نگلادیش، جۆهانیس ڤان دێر كلاو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌مپی بالیخالی له كۆكس بازار ِ400 كه‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون.
كلاو باسیله‌وه‌شكرد كه له‌و رووداوه‌دا، 560 كه‌سیش برینداربوون، لانیكه‌م 10 هه‌زار شوێنی مانه‌وه بوونه‌ته خۆڵه‌مێش، به‌و هۆیه‌شه‌وه لانیكه‌م 45 هه‌زار كه‌س بێ ماڵ و حاڵ بوون، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێشتر ئاگری له‌و شێوه‌یه له كه‌مپه‌كانی به‌نگلادیشدا نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
جۆهانیس ڤان دێر كلاو، باسیله‌وه كرد كه دوای ئاگره‌كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگییان كردووه بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری به ناوچه‌كه و، كاری له پێشینه‌شیان بۆ ژنان و منداڵان ده‌بێت كه له‌و بارودۆخه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتن.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نگلادیش ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه.