دیجیتاڵ میدیای سپێده
نرخی دۆلار ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23/3/2021 به‌شیوه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاره‌كانی هه‌رێم و عێراق دابه‌زی، له بازاره‌كانی عێراق بۆ 141 هه‌زار دینار به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی و له بازاره‌كانی هه‌رێم 142 هه‌زار دینار دابه‌زی، ئه‌م دابه‌زینه هاوكاته له گه‌ڵ كێشهتێكهوتن له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق، گه هه‌ندێك كوتله‌ی شیعه مه‌رجیان بۆ تێپه‌راندنی بودجه دابه‌زاندنی نرخی دۆلاره بۆ 1300 دینار، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی سپیده كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ناوه‌ندی بریاری عێراقی ده‌ستكه‌وتووه، هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا دابه‌زاندنی نرخی دۆلاریان كردووه به به‌هانه بۆ تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتی عێراق، ئه‌و هه‌ردوو كوتله‌ی شیعه نایانه‌وێت بودجه په‌سه‌ندبێت بۆ ئه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن موسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نه‌توانێت هیچ هه‌نگاویك بنێت كه جه‌ماوه‌ری به‌رزبێت و له‌به‌رامبه‌ردا جه‌ماوه‌ری ئه‌و كوتلانه كه‌م بێت.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ده‌ست كێ دایه؟
به‌پێی زانیاریه‌كانی سپێده ئێستا بانكه‌ی ناوه‌ندی عێراق به‌ده‌ست سهدریهكانهوهیه، و ئه‌وانه (سه‌دریه‌كان) دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلارن، چۆنكه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورتهینانی داهاتی عێراقبووه، و بازاری نه‌وتی جیهانی جێگیر نیه كه بتوانرێت پشت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت ببه‌سترێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان، له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌دریه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی بكریت، چونكه ئه‌وان پلانیان داناوه كه خۆیان بڕاوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن و دواتر بتوانن سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن و حكومه‌ت پێك‌بێنن.
په‌رله‌مان ده‌توانێت ده‌ستكاری له نرخی نه‌وت بكات؟
دارشتنی سیاسه‌تی دارایی و یه‌ده‌گی نه‌ختی و ده‌ستنیشانكردنی نرخی دۆلار و خستنه‌رووی دۆلار به‌ده‌ست بانكی ناوه‌ندی عێراق دایه، ده ده‌زگایێكی سه‌ربه‌خۆیه و په‌رله‌مان ناتوانێت سیاسه‌ته داراییه‌كان له‌وانه‌ش دیاریكردنی نرخی دۆلار به‌سه‌ری دا سهپێنێت، به‌ڵام له عێراق كه‌متر به دهزگایبوون ده‌كرێت، بۆیه دووریش نیه بانكی ناوه‌ندی بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری فشاره سیاسیه‌كان و دواتر ده‌ستكاری له نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بكات.ش