اگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP-   نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەلەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەلەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان