مەسروور بارزانی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەکەوێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: کوردپرس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات و ئەمڕۆ بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەکەوێت. لەوێ باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش دەکات.