ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌؟

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خویندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، جگه‌ له‌ پۆلی 12 ئاماده‌یی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ خوێندنی باڵا نیه‌.

له‌ 10 ئه‌م مانگه‌ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌‌وامی قوتابخانه‌كان و زانكۆكان تا 25 ئه‌م مانگه‌ی‌ ڕاگرت به‌هۆی زیادبوونی توشبوون به‌ كۆرۆنای گۆراو، كه‌ بریاربوو شه‌مه‌ی داهاتوو ده‌وامی قوتابخانه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، جگه‌ له‌ پولی 12 ئاماده‌یی ده‌رگای سه‌رجه‌م قۆناغه‌مانی تری قوتابخانه‌كان به‌ داخراوی ده‌مێنه‌وه‌.

لیژنه‌كه‌ باسی له‌ ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌كرد، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێننی باڵا بۆ سپێده‌ ڕایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌دراوه‌، و ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕیی بڕیاری لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ن تا بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دکتۆر جەوهەر بەسپێدەی ڕاگەیاند ڕۆژی یەک شەممە دەوامی زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە قوتابیان دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن وەک پێش نەورۆزبەسیستەمی ئاوێتە درێژەبەخوێندن دەدەین.