کەرکووک-KDP.info- بۆ جاری دووه‌م پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک به بڕی زیاتر له شه‌ش ملیۆن دینار چیمه‌نی ده‌ستكرد له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه داده‌نێت و له‌ناو کەرکووکییه‌كان به نوكته باسی ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی پێشووی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێ، ڕاكان سه‌عید هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ به‌هه‌ده‌ردانی پاره و گه‌نده‌ڵیی خواردنی پاره.
محه‌ممه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی پێشووی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پاش ئه‌وه‌ی ڕاكان سه‌عید، پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک، له ساڵی 2017 پۆستی پارێزگاری کەرکووکی گرتووه‌ته ده‌ست، له فه‌راخی پارێزگا و ئه‌نجومه‌ن ده‌ستی كردووه به كۆمه‌ڵێك كار، کە به‌هه‌ده‌ردانی پاره و گه‌نده‌ڵی نه‌بێت، هیچ سوودێكی بۆ شاره‌كه نییه، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌و پاره‌یەی بۆ شاره‌كه دێت پڕۆژه‌ی باش جێبه‌جێ بكات".
ناوبراو ده‌ڵێ: "بۆ دووه‌م جار پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک چیمه‌نی ده‌ستكرد تایبه‌ت به یاریگا له شه‌قامه‌كانی کەرکووک ڕاده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت من كار بۆ شاره‌كه ده‌كه‌م، یه‌كه‌م جار ئه‌و چیمه‌نه‌ی دانا پاش چه‌ند ڕۆژێك هه‌مووی با بردی، کەچی جارێكی تر چیمه‌ن له نێوان شه‌قامه‌كاندا ڕاده‌خات. ئەوە كارێكی فاشله، ئه‌و با بڕوات قه‌یرانی ئاو بۆ شاره‌كه چاره‌سه‌ر بكات و پاشان به چیمه‌ن و گوڵی سروشتی شه‌قامه‌كان بڕازێندرێته‌وه".
محه‌مه‌د كه‌مال باوەڕی وایە کە ڕاكان سه‌عید پاره‌ی هاووڵاتیانی کەرکووک به‌هه‌ده‌ر ده‌دات و ده‌ست بۆ هه‌موو كارێك ده‌بات کە بتوانێت گه‌نده‌ڵیی له پاڵدا بكات و پاره‌یه‌كی باش ده‌ستی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ کەرکووک دێت، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش كه‌سێك به ناوی سه‌ددام حوسێن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پلاندانان و چاودێری به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه ده‌ستگیر كرا، له کەرکووک یاسا نییه ئێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووکیش نه‌ماوه، پارێزگاری سه‌پێندراو یاری به داهاتی کەرکووک ده‌كات، هیچ لایەنێک نییه چاودێریی پارێزگار بكات".
پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک به دوو جار به‌بڕی 11 ملیۆن دینار چیمه‌نی ده‌ستكردی له شه‌قام و پاركه‌كانی کەرکووک داناوه. کەرکووکییهكانهوه پڕۆژه‌كه‌ی پارێزگاره سه‌پێندراوه‌كه‌ی شاره‌كه‌یان به گاڵته ناو ده‌به‌ن.
عەزیز ڕەسووڵ