بافڵ تاڵەبانی: مێژووی یەکێتی لێوڕێژە لە قوربانیدان بۆ ئەم خاکە، بۆیە نایکەینە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN هاوسەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: “لەگەڵ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی هێز و لایەنەکانین و بڕوامان بە کاری هاوبەش هەیە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان”. ئاماژە بەوەشدەکات “هەموو هەوڵێکمان لەپێناو ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەراندایە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان “. ئەم وتانەی بافڵ تاڵەبانی لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی. بافڵ تاڵەبانی ستایشی مێژووی زێڕین و درەوشاوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی کرد و رایگەیاند، ئەزموونی ئەمڕۆمان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانە. سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێز و شکۆمەندییەوە لەو خەباتە دەڕوانێت و وەفادار دەبێت بەرامبەر هەوڵ و تێکۆشانی ئەوان لەپێناو […]

The post بافڵ تاڵەبانی: مێژووی یەکێتی لێوڕێژە لە قوربانیدان بۆ ئەم خاکە، بۆیە نایکەینە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی appeared first on SNN.