بانکی ناوەندی دواین بڕیاری بۆ نرخی دۆلار دەرکرد

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- بانکی ناوەندی عیراق بڕیاریدا دەستکاری نرخی دۆلار نەدات و وەزیری داراییش جەختی کردەوە، ئەو نرخە بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەمێنێتەوە. بانکی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهای دۆلار بەو جۆرەی دیاری کراوە و دەستکاری ناکرێت و 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار دەبێت. لای خۆشیەوە، عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، نرخى ئێستاى دینارى عێراقى لە بەرامبەر دۆلار بۆ ماوەیەکى درێژ بەجێگیرى دەمێنیتەوە و بەردەوام دەبێت، بەڵام ڕەنگە لە داهاتودا نرخەکەى بەرزببێتەوە. وتیشی، لەئێستادا بانکى ناوەندى عێراق کار بۆ ئەوە دەکات کە پارێزگارى لە نرخى ئێستاى دینار بکات هەتاکو ماوەیەکى درێژ.

The post بانکی ناوەندی دواین بڕیاری بۆ نرخی دۆلار دەرکرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.