دیجیتال میدیای سپێده
له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ 11 پرۆژه له عێراق و سوریا، كه‌نه‌دا 43.600.000 دۆلار ته‌رخان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، مارك جارنۆ، ته‌رخانكردنی بڕی 43.600.000 دۆلار له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونی كه‌نه‌دایه به هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ شكستپێهێنانی رێكخراوی داعش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له عێراق و سوریا و ناوچه‌كه.
پاره‌كه‌ی كه‌نه‌دا له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی پشتگیری هاوپه‌یمانی جیهانیه كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی گشتی و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌رخانده‌كرێت، به‌تایبه‌ت نه‌هێشتنی پاشماوه‌كانی جه‌نگ و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری، رێگریكردن لهدزهكردنی تیرۆرستان له‌سنوره‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی چه‌كداری داعش.
پێشتریش، كارینا گۆڵد وه‌زیری په‌ره‌پێدانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندبو، كۆمه‌كی نوێی وڵاته‌كه‌ی به بڕی وڵاته‌كه‌ی 43.600.000 دۆلار بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌رخانكراوه.