دیجیتال میدیای سپێده
لەبەر خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆناو مهترسی لهتهشهنهكردنی ڤایرۆسهكه لهنێوان خوێندكاران وەك ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی، زانكۆی سۆران بڕیارید لە ئەمڕۆوە خوێندن بكاتە ئەلیكترۆنی.
ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی زانكۆی سۆران
لەبەر ڕۆشنایی بڕیارە نوێیەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (30/3/2021)، ئەنجوومەنی زانكۆی سۆران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:
یەكەم: لە ڕۆژی چوارشەممە (31/3/2021) پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم فاكەڵتییەكانی زانكۆی سۆران دەبێتە ئەلیكترۆنی، بە خوێندنی باڵا، ماستەرو دكتۆراشەوە، لە ڕێی كەمپی ئەلیكترۆنی زانكۆو پۆرتاڵی زانكۆی سۆران وانەكان وەكو پێشوو دەخوێندرێن، ئەو قۆناغانەی تاقیكردنەوەیان هەیە لە تاقیكردنەوەكانیان بەردەوام دەبن لە ناو كەمپی زانكۆ بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان.
دووەم: بۆ وانە پراكتیكییەكان، دەسەڵات دراوەتە فاكەڵتییەكان تا بە گوێرەی پێویست و بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییەكان قوتابیان بهێننەوە ناو كەمپ.
سێیەم: دەوامی فەرمانبەرانی زانكۆمان لە ڕۆژانی پێنجشەممە ڕادەوەستێ، لە ڕۆژانی یەكشەممە تا چوارشەممە دەوام بە پەیڕەوكردنی تەواوی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بەردەوام دەبێت.
ئەم بڕیارانە تا ڕێنمایی و بڕیاری نوێی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا جێبەجێ دەكرێن.
ئەنجوومەنی زانكۆی سۆران داوا لە مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی زانكۆمان دەكات كە پابەندی ڕێنماییەكان بن لە پێناوی پاراستنی خۆتان و كەس و كارتان.
هیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەموو لایەك.
ئەنجوومەنی زانكۆی سۆران
30/3/2021