یاسای خانەنشینبوونی کۆچکردوانی کارمەندانی تەندروستی بەھۆی کۆرۆناوە واژۆ کرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرکۆماری عێراق یاسای مافی خانەنشینی پزیشک و کارمەندانی سەربە وەزارەتی تەندروستی پەسەند کرد کە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییانکردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرکۆماری عێراق بڵاویکردووەتەوە کە سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح یاسای مافی خانەنشینی کارمەندانی سەربە وەزارەتی تەندروستی پەسەند کردووە کە پزیشک و کادر و کارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە کە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییانکردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە میانی واژووکردنی یاساکەدا، سەرکۆماری عێراق جەختیکردەوە کە پەسەندکردنی یاساکە وەک پاداشتێک بۆ ھەوڵ و قوربانییە گەورەکانی پزیشکی و کادر و کارمەندانی تەندروستی دێت کە ناویانە بۆ پاراستنی ژیانی ھاووڵاتییان و پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی لە کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و زامنکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ کەسوکاریان و پاراستنی بەدەستھێنانی مافی خانەنشینان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرکۆماری عێراق، دوای ئەوە ھات کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردرا و گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار.