بشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبردنی یەکێتی و چۆنیەتیی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا ناکۆکیی نوێی لە نێو ئەو حیزبەدا هێناوەتە ئاراوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی دەڵێت، بۆ رێگرتن لە "کاری لابەلا"، دەبێت ئەنجومەنەکەیان دەسەڵاتی هەبێت.