بڕیار لەبارەی داخستنی مزگەوتەکان دەدرێ

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاندووه‌، "سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە سبەینێ پێنجشەممە ( ٢٠٢١/٤/١) تاوەکو ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/٤/١٠) دادەخرێن.

راشیگه‌یاندووه‌: سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە ( ٢٠٢١/٤/١) تاوەکو ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/٤/١٠) پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دابخرێن و ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون،

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، داوا لەمامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئاینەکانی تردەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.