پەرلەمانتارێك: نرخی دۆلار تا 2022 بەمشێوەیە دەبێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، باس لەو قسانە دەكات كە لە بارەی گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلارە دەكرێن و دەوترێت بە ڕێكەوتن دەێت لەگەڵ حكومەت لە بودجەی تەواوكاریی. سەلمان حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلار، تەنیا لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندی عیراقییە، بەو پێیەی بەرپرسە لە داڕشتنی سیاسەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بۆیە قسەكردن لە بارەی بوونی ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەت بۆ گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلار لە بودجەی تەواوكاریی، دوورە لە ڕاستییەوە”. بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە”حكومەت بەڵێنی هیچی نەداوە لەبارەی دابەزاندن یان بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار، بابەتەكە وابەستەی ڕەوشی ئابوری و هەڵسەنگاندنەكانی بانكی ناوەندییە”. […]

The post پەرلەمانتارێك: نرخی دۆلار تا 2022 بەمشێوەیە دەبێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.