دیجیتاڵ میدیای سپێده
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک دەریای ئیجەی هەژاند.
بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاو (AFAD)، لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە کاتژمێر ٠٣:٣٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە قوڵایی ٥١،٧٠ کیلۆمەتر له دهریای ئیجه روویداوە.
چەقی بوومەلەرزەکەش ٩٠،١٦ کیلۆمەتر لە دووری کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا-ی سەر بە پارێزگای موغڵا بووە.