دیجیتاڵ میدیای سپێده
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعودیه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق چه‌ند رێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سعودیه واژۆ كرد.
پێشتر دیوانی شاهانه‌ی سعودیه رایگه‌یاندبوو له‌سه‌ر بانگهێشتی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعودیه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی سعودیه‌ی كردووه، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له سهرانهكهیاندا بۆ سعودیه شاندى عێراق پێنج رێككه‌وتنیان واژۆ كردووه كه ئه‌مانه‌ن:
واژوكردنى رێككه‌وتنی رێگه‌گرتن له دووباجی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و سعودیه .
واژۆكردنى رێككه‌وتنی ته‌مویلی هه‌نارده‌ی سعودیه له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و سندوقی گه‌شه‌پێدانی سعودیه.
واژوكردنى رێككه‌وتنی هاوبه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌بواری پلاندانانی گه‌شه‌پێدان بۆ فره‌جۆری ئابووری له نێوان عێراق و سعودیه.
واژوكردنى یاداشتی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان خانه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كان له عێراق و خانه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز له سعودیه.
واژكۆكردنى یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق و ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی سعودیه.
هه‌وه‌ها نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی مسته‌فا كازمى رایگه‌یاند: هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی سعودیه ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی به‌یاوه‌ری محه‌مه‌د سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه مه‌راسیمی عومره‌ی ئه‌نجامدا.