دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ ١ی4 دەست بە دابەشکردنی سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین کراوە.
وەزارەتی پێشمەرگە له راگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند: پارەی هاوکارییەکەی ئەمریکا گەیشتووە و کێشەی لیوا هاوبەشەکان چارەسەرکراوە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین کراوە.
ئاماژهی بهوهشكرد: مانگانە، ئەمریکا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری پێشمەرگە دەنێرێت و موچەی لیوا هاوبەشەکان دەدات، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتە هونەرییەوە زیاتر لە دوو مانگ بوو خەرجنەکرابوو.
وهزارهتی پێشمهرگه ئهوهشیخستهڕوو: دواکەوتنی موچەی لیوا هاوبەشەکان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ، بۆ کێشەی تەکنیکی دەگەڕێتەوە لە گواستنەوەی پارەی هاوکاری ئەمریکا بۆ هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.