موقتەدا سەدر پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی و پیشەسازی ڕاگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

موقتەدا سەدر، ڕابەرى ڕەوتى سەدر پڕۆژەيەكى بۆ چاكسازى كشتوكاڵ و پيشەسازى ڕاگەياند و دەڵێت، پڕۆژەکە بۆ پشتگيريكردنى جوتيار و وەبەرهێنانى ناوخۆيى و دەرەكييە.

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ هەینی (2ى نيسانى 2021) پڕۆژەيەكى چاكسازی لە كەرتەكانى كشتوكاڵى و پيشەسازى ڕاگەياند و تێيدا باسى لەوەكردووە، لە بەردەوامى چاكسازيەكان كە بەڵێنمانداوە و دواى تێپەڕاندنى پڕۆژەياساى بودجە پڕۆژەى "چاكسازى كشتوكاڵى و پيشەسازى" ڕادەگەيەنين.

ڕوونيشيكردووەتەوە، ئەوەش بۆ پشتگيرى بەرهەمى ناوخۆيى و وەبەرهێنانى ناوخۆيى و دەرەكى و كەرت و كارگە ناوخۆييەكان و جوتياران و دابينكردنى زەوى و كەرەستەى پيشەسازى بۆيان.

سەدر جەختي لەوەشكردووەتەوە، ئەو پڕۆژەيەش چەند سودێكى هەيە لەوانەش "وەستانى هەناردە لە دەرەوە، دابينكردنى هەلى كار بۆ گەنجە خۆشەويستەكانمان، چوون بەرەو هەناردەكردن قۆناغ بە قۆناغ و بەهێزكردنى ئابوريى عێراق."

ڕێبەرى ڕەوتى سەدر ئاشكراشيكردووە، كە لە دواتردا وردەكارى و ليژنەكان ئاشكرا دەكەن و داواش لە لايەنە تايبەتمەندەكان دەكات هاوكارييان بكەن