دیجیتال میدیای سپێده
دادگایەکی شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، بەهۆی پێشێلکارییە ئیدارییەکانیەوە بڕی 3،2 ملیۆن روبل سزای بەسەر تویتەردا سەپاند.
ئەو سکاڵایەی دەستەی چاودێری پەیوەندی گشتیی و تەکنەلۆجیای زانیاریی فیدراڵی رووسیا (رۆسکۆمنادزۆر) دژ بە تویتەری تۆماری کردبوو، لە دادگای تاگانسکی لە مۆسکۆ دانیشتنی لەسەر کرا.
بەهۆی ئەوەی لە رووسیا دەتوانرێت لە رێگەی تویتەرەوە دەست بەو شتانە بگات کە لەو وڵاتە قەدەغەن، دادگا بەبڕی 3،2 ملیۆن روبل (42 هەزار دۆلار) سزای پارەی باسەر تویتەردا سەپان کە پابەندی یاسا پەیوەندیدارەکان نەبووە.
رۆسکۆمنادزۆر 10 ئاداردا بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا باسی لەوە کرد کە تویتەر بەهۆی هەڵنەگرتنی ئەو ناوەڕۆکانەی هاندانن بۆ خۆکوشتن، کردەی چەپەڵ و ماددەی هۆشبەریان لە خۆگرتووە. سەدا 50ـی خێراییەکەی لە ئامێرەکانی مۆبایلدا کەمدەکاتەوە.