هه‌رێم میكانیزمی راده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی گومرگ و خاڵه‌ سنورییه‌كانی به‌به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نیوه‌ی داهاتی گومرگ و خاڵه‌ سنورییه‌كان دوای هه‌ژماركردنی له‌و پشكه‌ داده‌شكێنرێت كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.


به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق، هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستكردنی پشكه‌كه‌ی له‌به‌غدا، ده‌بێت داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاته‌ فیدراڵییه‌كانی وه‌كو گومرگ و باج راده‌ستی به‌غدا بكات.

ساماڵ عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ڵێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی راگه‌یاند‌، راده‌ستكردنی داهاته‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌بێت، چونكه‌ داهاته‌كان ده‌چنه‌ خه‌زێنه‌كانی

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌.

وتیشی "مانگانه‌ داهاتی گومرگ و خاڵه‌ سنورییه‌كان چه‌ند بوو، له‌و بڕه‌ له‌ پشكی هه‌رێم داده‌شكێنرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ به‌كاش ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت".

تا ئێستا دیار نییه‌ داهاتی گشتی گومرگ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌دیاریكراوی چه‌نده‌، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم له‌چه‌ند مانگی رابردوودا و دوای هه‌ڵگرتنی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا داهاته‌كه‌ رووی له‌به‌رزبونه‌وه‌ كردووه‌.