نرخی دۆلار بۆ 147 هەزار بەرزبووە

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلاری ئەمريکی بەرامبەر بە 147 هەزار ديناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا. رۆژی 31ی مانگی رابردوو، پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی حکومەتی عێراقی پەسەندکرا و تیایدا، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە 145 هەزار دینار جێگیرکرا، بەڵام ماوەی دوو رۆژە بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە. پێشتر، جەبار گۆران وتەبیژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە SNNی راگەياند: “هۆکاری ناجێگيری نرخی دۆلار دەگەڕیتەوە بۆ پەسەندکردنی ياسای بودجەی عێراق، هەروەها، پەيوەنديدارە بە بڕی خستنەڕووی دۆلار لەلايەن بانکی ناوەندی عێراقەوە کە لە ئێستادا بەسیوەيەکی بەرچاو کەميکردووە بەراورد بە ماوەی رابردوو”.

The post نرخی دۆلار بۆ 147 هەزار بەرزبووە appeared first on SNN.