دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پاش ئه‌وه‌ى له كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو شهپۆڵێكى به‌فربارین هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ په‌روه‌رده له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كردیانه پشووى فه‌رمى ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌سته‌ڵه‌كى رێگه‌وبانى سنوریهكهیان بوو .
به پێى روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى كه كۆپییه‌كى ده‌ست "دیجیتاڵ میدیاى سپێده " كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (15-2-2020) به‌هۆى به‌سته‌ڵه‌كى رێگه‌وبانه‌كان له سنوره‌كه‌یان، په‌روه‌رده‌ى چۆمان ده‌وامى له گشت قوتابخانه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌كه‌ى كرده پشوو " .
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه هاتووه " هه‌ر بۆ سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و قوتابیانیش ، به‌هۆى به‌سته‌ڵه‌كى رێگه‌وبان ، په‌روه‌رده‌ى رواندز و سۆرانیش بڕیاریانداوه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ببێته پشووى قوتابخانه‌كانى سنوره‌كه‌یان " .
جێگه‌ى باسه له رۆژى پێنج شه‌ممه رابردوو به‌هۆى به‌فربارینى زۆر چه‌ند رێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له نێوان شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گیران ، له سه‌رووى هه‌مووشیان رێگه‌ى هه‌ولێر – پیرمام و هه‌ولێر – شه‌قڵاوه و سۆران – چۆمان و رێگه‌ى بالیسان – رانیه بوون .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر