دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌پێی راپرسییه‌كانی سه‌ر سندوقه‌كان، له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی بولگاریادا، پارتی هاووڵاتییان له‌پێناو په‌ره‌پێدانی ئه‌ورووپی له بولگاریا (GERB)، كه سه‌رۆكوه‌زیران، بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بردوویه‌تییه‌وه.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ دیارییكردنی ئه‌ندامانی خولی نوێی په‌رله‌مانه ٢٤٠ كه‌سییه‌كه‌ی بولگاریا، كۆتاییهات.
به‌پێی راپرسییه‌كانی سه‌ر سندوقه‌كان، كه ته‌له‌ڤیزیۆنی نیشتمانیی بولگاریا بڵاویكردوونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Alpha Research" بۆ لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراون، حه‌وت پارتی سیاسیی و هاوپه‌یمانیی توانیویانه به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا ٤ی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنن.
هه‌ر به‌پێی راپرسییهكان، له‌نێو ئه‌و پارتانه‌ی كه بهربهستهكهیان تێپه‌ڕاندووه، پارتی هاووڵاتییان له‌پێناو په‌ره‌پێدانی ئه‌ورووپی له بولگاریا (GERB)، كه سه‌رۆكوه‌زیران، بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌سه‌دا ٢٥،٧ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و پارتی سۆشیالیستی بولگاریا كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه، له‌سه‌دا ١٧،٦ی ده‌نگه‌كانی بردووه‌ته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كاندا كه شه‌ش ملیۆن و ٣٥٥ هه‌زار و ٦٣٣ ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، شه‌ش هه‌زار و ٨٩٥ كاندید له‌سه‌ر لیستی ٣٠ پارت و هاوپه‌یمانیی، ركابه‌رییان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ٢٤٠ كورسی په‌رله‌مانی بولگاریا ده‌كرد.