دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن 103 ئه‌فسه‌ر و ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی توركیا ده‌ركراوه، كاردانه‌وه‌و توڕه‌یی فه‌رمی و خه‌ڵك به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵانه ناڕازیبوونی خۆیان له‌سه‌ر كه‌ناڵی ئیسته‌نبوڵی ئاوی نیشان ده‌ده‌ن.
به‌پێی میدیاكانی توركی، 103 ئه‌فسه‌ر و ژه‌نه‌راڵی خانه‌نشین كه زۆرینه‌یان له هێزی ده‌ریای توركیان بهیانامهیهكیان ده‌ركردووه تێیدا نارازیبونی خۆیان دیاركردووه له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌ناڵی ئیستانبوڵ كه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه پشتیوانی لێیدهكرێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و ژه‌نه‌ڕاڵانه داواشیانكردووه كه پارێزگاری له شكۆی سوپای توركیا بكرێت، ئه‌وان ده‌ڵێن، گرنگه سوپای توركیا پاریزگاری له به‌ها بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ده‌ستور بكات، كه نابێت بگۆڕدرێت یان پێشنیاری گۆڕینه‌وه‌ی بكرێت، هه‌روه‌ك ئێمه ئیدانه‌ی دورخستنه‌وه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیا له‌م به‌هایانه و ڕێره‌وی سه‌رده‌م ده‌كه‌ین كه ئه‌تاتورك دایناوه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌فسه‌ران و ژه‌نه‌ڕاڵانه‌ی خانه‌نشینی توركیا كاردانه‌وه‌ی توند له تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیش وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا وتی، ناكرێت سوپا وه‌كو ئامڕازێك بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كانی كه‌سی به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی هیچ به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركیان نیه، دیاریشكردووه، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره به‌یاننامانه ته‌نها زیان به دیموكراتیهتمان ده‌دات.
به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، داواكاری گشتی له ئه‌نقه‌ره دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی بهیاننامهكهكردۆتهوه.
له‌لای خۆیه‌وه فوئاد ئوكتای جێگری سه‌رۆكی توركیا ئه‌وانه‌ی بهیاننامهكهیان ده‌ركردووه به ترسنوك و عاشقی كوده‌تایان ناوبرد، له تویتێكدا ئوكتای وتی، ئه‌وان تا ئێستا ئیراده‌ی گه‌لیان پێ قبوڵناكرێت.