وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگه‌یاند ، مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ لەكاتی بە جێگەیاندنی سوننەتی عومرە و نوێژكردن لە مزگەوتی گەورە تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدرێت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌مساڵ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌ بڕیاردراوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر عومره‌كار وه‌ربگرن، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ش رێگه‌پێدراو ده‌بن كه‌ دووجار ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌ و ماوه‌ی 14 رۆژیش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه‌، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌ و چاكبونه‌ته‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، سه‌ردانیكردنی مه‌ككه‌ له‌ رۆژی یه‌كی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت سه‌رجه‌م عومره‌كاران پابه‌ندیه‌كی ته‌واویان هه‌بێت به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزیه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ جه‌ختیشكردۆته‌وه‌، تۆماركردنی ناو بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌ و سه‌ردانیكردنی مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ردو ئه‌پلیكه‌یشنی "اعتمرنا، توكلنا"ه‌وه‌ ده‌بێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت كاته‌كان دیاری بكرێن.

ئه‌م بڕیاری وه‌زارتی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ لەكاتێكدایە، هێشتا سعودیە بڕیاری نەدراوە، كە ئەمساڵ بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزیەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدرێت یان هاوشێوەی ساڵی پار ده‌رگاكان به‌ داخراوی بمێنه‌وه‌