میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
وەزیری بەرگری ویلایهتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە، گوتیشی ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.