له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌ بڕیادرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا هاتووە:

یەكەم: راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.

دووەم: تەنها رێگە دەدرێت بەم كەسانەی كە لە خوارەوە ديارى كراوه هاتووچۆ بكەن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی

عێراق بە مەرجێك پێویستە لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن:

1 .ئاژانس و رێكخراوەكانی )UN )و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان.

2 .ئەو هاواڵتیانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.

3 .كەسانی نەخۆش كە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.

4 .بازرگانان و وەبەرهێنەران.

سێیەم: كارى بازرگانى لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەردهوام دهبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەكانى

خۆپارێزى.

چوارەم: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان باڵودەكرێتەوە.