عیرفان ئەحمەد
ـ زیاتر لە دوو هەفتەیە ڤاکسینی کۆرۆنا گەشتۆتە هەرێم،تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچ بەرپرسێکی باڵای هەرێم بە ئاشکرا ڤاکسینەکەی وەرنەگرتووە.
ـ ئەم هەڵوێستەی بەرپرسانی باڵای هەرێم زیاتر لە خوێندنەوەیەک هەڵدەگرێت:-
ـ بەرپرسان پێشتر بە نهێنی ڤاکسینی ئەمریکییان وەرگرتووە،هەندێک زانیاری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە 18 بەرپرسی باڵای هەرێم دوور لە چاوی کامێراکان ڤاکسینە ئەمریکییەکەیان وەرگرتووە،گەر ئەو ئەو ڤاکسینەی ئێستا لەهەرێم بەکاردەهێنرێت کێشەی هەیە یان جێی متمانە نیە بۆچی بۆ هاوڵاتیان بەکاردەهێرێن؟ وەرنەگرتنی لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە بە ئاشکرا ئەگەری بەهێزبوونی ئەم بۆچوونە دەسەلمێنێت.
ـ ئەگەری دووەم نزیکی کاتی بەسەرچوونی ماوەی ڤاکسینەکەی و
دڵنیا نەبوونە لێی وەک تەندرووستی سلێمانی باسی دەکات، ڕاستە لە عێراقەوە ڤاکسینەکە کڕدراوە،گەر هەرێم بودجەی پێوستی دابینکردووە کەی دەگات؟گەر زانیارییەکانی تەندرووستی سلێمانیش جۆرێکە شایانی بەدواداچوونە.
ـ هەر کامیان بێت بەرپرسانی باڵای هەرێم بە وەرنەگرتنی ڤاکسینەکە گومانی زیاتر لەسەر خۆیان و ڤاکسینەکە درووستدەکەن.