دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته، کوژراون گه‌یشته ٥٧٠ كه‌س.
کۆمەڵەی هاوکاریکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە میانمار له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش كه‌سی دیكه کوژراون. به‌م جۆره‌یش له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا ٥٧٠ كه‌س كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا، هه‌روەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوو هه‌زار و ٧٢٨ كه‌س ده‌ستگیركراون و بڕیاری ده‌ستگیركردنیش بۆ ٤٤٣ كه‌سی دیكه ده‌رچووه.