پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەردەقارەمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە داواکراو بوو.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە بە ناوی (ع، ع، ف) کە کوردە و لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی داواکراو بوو".
ڕاشیگەیاند: "پاش گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، تۆمەتبار ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەکرێتەوە".