سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ئەڵمانیا-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میونشن لەگەڵ  شاندێکی گەورەی کۆنگرێسی ئەمەریکا  بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراهام کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا و، شاندی کۆنگرێس پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە  هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەوەی فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.