دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌ره به‌یانى ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر له كاتى چوونه ناو مزگه‌وت به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وت و ئاماده‌كارى بۆ بانگدانى به‌یانى، له لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌رى و به سه‌ختى بریندار ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر جه‌میل كوڕى مام حاجیه‌كه به سپێده‌ی راگه‌یاند: باوكیان بۆ نوێژى به‌یانى هه‌موو رۆژێك ده‌چێته مزگه‌وت ئه‌م به‌یانییه گه‌نجێك له‌كاتى چوونه ژووره‌وه‌ى بۆ ناو مزگه‌وت هێرشى ده‌كاته سه‌ر و زۆرێك له جه‌سته‌ى به چه‌قۆ بریندار ده‌كات، ئێستا بارى ته‌ندروستى ناجێگره و له ژێر چاودیرى پزیشكدایه.
وتیشى: هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌س نیه‌و له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كراوه‌و داواش ده‌كه‌ن یاسا سه‌روه‌ر بێت.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراویكدا رایگه‌یاند: له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر پیاوه به‌ساڵاچووه‌كه، پۆلیسێكی فریاكه‌وتن به ناوی به‌ختیار ستار ئیسماعیل، بۆ نوێژى به‌یانى له‌و مزگه‌وته ده‌بێت به هانای مام حاجیه‌كه‌وه ده‌چێت و له ژێر چنگی چه‌قۆكێشه‌كه رزگاری ده‌كات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا پۆلیسه‌كه چه‌قۆیه‌كی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌ویش بریندار ده‌بێت.