دیجیتال میدیای سپێده
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند:هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له 10ـی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:پاشگه‌زبوونه‌وه له‌واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه‌وپڕۆسه‌كه‌یش له 10ـی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای له‌و هاوڵاتییانه‌ی كه‌مافی ده‌نگدادنیان هه‌یه كردووه كه‌به‌رله 15ی ئه‌م مانگه،سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن و داتاكانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
له‌مانگی ئاداری رابردوودا،كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو: 30ی هاوپه‌یمانی كه له 250 پارت پێكهاتوون، په‌سه‌ندكراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا بكه‌ن.
پێشتر كۆمیسیۆن رایگه‌یاندبوو، 25 ملیۆن و 139 هه‌زار و 375 ده‌نگده‌ر مافی به‌شدارییكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه كه‌بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا،به‌ڕێوه‌بچێت.