ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ دەكرێت بۆ مانگی رەمەزان

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەكان بریار لەسەر دیاری كردنی یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ڕایگەیاند، بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەكیەكانمان لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەكان بریار لەسەر دیاریكردنی یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ڕاگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی) هیچ كەس و لایەنێ بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.