ئیسماعیل حهمه
- دۆستێکم لەنزیک مامۆستا سەڵاحەدینە، وتی ڕۆژێک لێم پرسی مامۆستا بۆ لێدوان بۆمیدیاکان نادەیت و باسی ئەم گەندەڵی و بێ موچەیی و نەهامەییانەبکەیت، کەئەم دووحزبە بەسەر دانیشتوانی ئەم هەرێمەیاندا هێناوە؟ یان لانی کەم بۆخۆت وتار نانوسیت و ڕاستییەکان بۆخەڵک بخەیتەڕوو.
- ئەو دۆستەم وتی مامۆستا لەوەڵامی پرسیارەکەمدا ئاهێکی هەڵکێشاو گوتی: براگیان چەند هۆکار وادەکات کەمن بێدەنگبم و زۆر قسەنەکەم، لەوانە ئەوەی زۆر قسەبکات هەڵەش زۆر دەکات، پاشان خەڵکیش زۆر گوێی بۆناگرێت، پاشان هەرکات من توانیم لەکۆبونەوەم لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ڕای میلەتەکەم بڵێم، ئەوکات دێمە سەرشاشەکان و بۆمیدیاکانیش ڕاستییەکان ئاشکرادەکەم، ئاخر من وەک ئەو سەرکردەو بەرپرسانەنیم کەلەکۆبونەوەکانا لای ژووروی لێبگرم و لەبەردەم بەرپرساندا نقەنەکەم و سەرەلەقەبکەم، بەڵام هاتمە دەرەوە سنگ دەرپەڕێنم و قسەی زل بکەم و وەک خەڵکی ڕەش وڕووت لەم حکومەت و دەسەڵاتە بێزاری دەرببڕم و باسی موچەوقوتی خەڵک بکەم...ئەم جۆرە لەهەڵسوکەتە لەدوو شت بەدەرنییە، یان نیفاقی سیاسییە، یان سواڵکردنی دەنگە کەئەمەیان باوی نەماوە چونکە خەڵک ئەمڕۆ وەرەقەی سپی دەخوێنێتەوە.
- مامۆستا لەوەڵامەکەیدا ئەوەشی وت کەبرا خەڵک لەقسەو وتاردان بێزاربووە، خەڵک متمانەی نەماوە بۆیە قسەکردن سوودی نییە، پاشان کەمنیش وەک خەڵکی ئاسایی گلەییم کرد ئیدی بۆچی لەم شوێنەم.