“نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیربووە و تانەش ڕێگرنابێت لە جێبەجێکردنی بودجە”

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەلیم هەمزە، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەهیچ جۆرێک ناتوانرێت تانە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بگیرێت بەهەمان شێوە تانە ناتوانرێت بگیرێت لە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی. هەمزە روونیشیکردەوە، تەنیا دادگای فیدڕاڵی دەتوانێت تانە لە هەندێک بەندی پرۆژەیاسای بودجە بگرێت بەڵام ئەویش ناتوانێت رێگربێت لە جێبەجێکردنی بەندەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی تەواو جێگیرکراوە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021، بۆیە بە هیچ جۆرێک نە دەتوانرێت تانەی لێبدرێت نە دەستکاری ئەو بەهایەشی بکرێت کە ئێستا تێیدایە، چونکە بڕیارەکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەرچووە و کەس ناتوانێت پێشێلی بکات یان گۆڕانکاری تێدا بکات.

The post “نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیربووە و تانەش ڕێگرنابێت لە جێبەجێکردنی بودجە” appeared first on SNN.