سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق كۆبوونه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كرد.

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه‌ جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق چاوى به‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌وتوه‌ له‌به‌غداد و باسیان له‌دوا گۆڕانكارییه‌ سیاسیه‌كانى عێراق كردوه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، هه‌ردولا تیشكیان خستوه‌ته‌ سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و تاوتویى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كردوه‌.

شه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و عێراق گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌.