هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەروێزخان رايگەياند: “لە سبەينێوە ئەوکەسانەی (مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کارو مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرت)يان هەيە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن”. مەرزی پەروێزخان راشيگەياندووە: “دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەو تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە 20ی شوباتی ئەمساڵەوە دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ عێراق بەڕووی گەشتیاراندا داخست، بەبڕیاری ئەو وڵاتە سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاریی دەستپێدەکاتەوە”. ئاماژەی بەوەشکردووە: “بەپێی بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاریی لەسنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا 20ی نيسان بە داخراوی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی ( مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و […]

The post هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە appeared first on SNN.