شوێن و بنكەكانی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە سلێمانی

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی شوێن و بنكەكانی كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە نزیكەی 100 كەس خۆیان دەكوتن. بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێدانی پێكوتەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە و تیمەكانی كوتان ڕۆژانە (٨٠ بۆ ١٠٠ ) هاووڵاتی لەچین و توێژە جیوازەكان بە (ڤاكسینی ئەسترازینیكا ) دەكوتن. خۆپاراستنی تەندروستی داوا هاووڵاتیان دەكات، “ئەگەر خۆت نەكوتاوە سەردانی یەكێك لە مەڵبەندە تەندروستییەكان بكە بۆ كوتان تاوەكو خۆت و ئەندامانی خانەوادەكەت پارێزراوبن”. شوێن و بنكەكانی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە سلێمانی: ٭ مەڵبەندی تەندروستی (شەهید شەماڵ) لە گەڕەكی مامۆستایان . ٭ مەڵبەندی تەندروستی (شەهید سەردار) لەگەڕەكی […]

The post شوێن و بنكەكانی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە سلێمانی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.