عێراق.. ٣٥ کەسى دیكه‌ بەھۆی ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ گیانیان لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٧٩١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٥ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ١٩٠ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە ٩٢٤ ھەزار و ٩٤٦ کەس و لەو ژمارەیەش ١٤ ھەزار و ٧١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨١٤ ھەزار و ٨٥٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.