ئایا وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە؟

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی هەناو ڕایدەگەیەنێت ، داتایەكی زانستی باوەڕپێكراو نییە ئەوە بسەلمێنێت كە ڕۆژوو ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكە زیاد دەكات، دەشڵێت،”ئەوانەی نەخۆشییەكەیان بە سووكی گرتووە، باشترە ٢٤ كاتژمێر دوای نەمانی نیشانەكانیان، ڕۆژوو بگرن”. د.زانا دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو لەهەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە ، وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە، زانایانی ئایینی ئیسلام دەڵێن ڕێگەپێدراوە و دەتوانیت لەكاتی ڕۆژووبوون وەریبگریت. ڕاشیگەیاندووە، هەندێك كەس نیشانە لاوەكییەكانی ڤاكسینەكە بە تووندی دەگرن وەك (تاو لەرزێكی زۆر، بێ هێزیی، ئێش و ئازاری ماسوولكە)، بۆیە دەشێت بەھۆی ئەم ئازارانەوە نەتوانن ڕۆژووەكەیان بەردەوام بێت و پێویستیان بە وەرگرتنی دەرمان ھەبێت، بۆیە پێویستە […]

The post ئایا وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە؟ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.