وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی و ئۆنلاین له‌قۆناغی 1 تا 11ی ئاماده‌یی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وامده‌بێت و له‌ 17ـی 4 به‌شێوه‌یه‌كی ئیلزامی ده‌ستپێده‌كرێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی  وه‌رزی ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستی ڕێگا بدات خوێندنی ناو پۆل به‌شێوازی ته‌ناوب ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: ئه‌و قۆناغی په‌یمانگاكان كه‌ وانه‌ی پراكتیكیان هه‌یه‌ له‌ حكومی و ناحكومی ده‌توانن به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ناو په‌یمانگاكه‌ بخوێنن‌