لەسەر كۆرۆنا ئەمریكا چینی تۆمەتبار كردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەمریكا جارێكی دیكە چینی تۆمەتبار كرد بە نەبوونی شەفافییەت لەگەڵ كۆرۆنا. ئەنتۆنیۆ بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، نەبوونی هاوكاری چین لەگەڵ پسپۆڕانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بوو بەهۆی گەورەبوونی قەیرانی كۆرۆنا و پێویستە بگەن بنەڕەتی شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە. بلینكن بۆ كەناڵی ئێن بی سی رایگەیاند چین رێگەی نەداوە بە پسپۆڕە نێودەوڵەتییەكان بچنە شوێنەكە و زانیاری پێنەداون لە كاتی گونجاودا بۆ لێكۆڵینەوەی روونی پێویست. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت: ئەم مامەڵەیەی چین بووەهۆی لە كۆنترۆڵ دەرچوونی كۆرۆنا بە شێوەیەكی خێرایی و ئەنجامی خراپی هەبووە. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی تیدروس ئەدهانووم گیبریسوس لە 30ی ئاداری رابردوودا رایگەیاند زانیاریی لە لێكۆلەرەوەكانی تەندروستی چینی شاردراوەتەوە […]

The post لەسەر كۆرۆنا ئەمریكا چینی تۆمەتبار كردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.