دیجیتال میدیای سپێده
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێر ی یەکێتی زانایان رایگهیاند: لەسەر ڕاسپاردەی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کێشەکانی جیابوونەوە( الطلاق ) لەلێژنەی فەتوای هەولێر ڕای ناکرێت تا دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز.
ملا رعد ئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێر ی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان رایگهیاند: لێژنەی فەتوای هەولێر لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرپرسی لقی هەولێر ی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بڕیاری داوە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز لە ڕۆژانی دوو شەم و پێنچ شەم دادەنیشن تەنها بۆ وەلام دانەوەی پرسیارەکانی پەرستش ومامەلەکردن ( العبادات والمعاملات ) وەکو ڕۆژوو و زەکات و کڕین و فرۆشتن .
ههروهها لهڕاگهیهنراوهكهی یهكێتی زانایانی لقی ههولێر ئهوهخراوهته ڕوو: کێشەکانی جیابوونەوە ( الطلاق ) ڕای ناکرێت تا دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز.